4 - 3
لە ٤ – ٣
‎پاش ٢٧ ساڵ
‎دڵم خورپەیەتی
‎لە نەبوونی دەوڵەتداری
‎ جارێكی تر
‎ئاوارەكانی دیبەگە
‎لە خەبات دەهاواری
‎ناڕازیانی قەڵادزێ چن
‎حاجیاوا و چوارنە و ڕانیە
‎لەسەر پێ بن
 بۆ پاكسازی نوێ
‎لە ٥ – ٣
‎پاش ٢٧ساڵ
*‎ڕوحیانەتی پاكی خدرە سپیلكە
‎لە كتێبخانەی گشتی سلێمانی
‎وەك ئاوی زوڵاڵی
‎ جووتكانیان و
‎كانیە پیاوان و
‎كانیە شێخەی
‎بۆ ژن و پیاوانی
‎پشدەرێ
‎لە پایتەختی بابان
‎ سەر وەدەر دەنێ
‎پاش ٢٧ ساڵ
‎ دڵم بۆ
‎ ڕەش و ڕووت و
‎مامۆستای بێ مووچە لێ دەدات
‎بێزاری لاوێك لە كەركوك
‎لە غیابی دەوڵەتداری كورد
‎ئاوات بەڕژێمی سەدام نا
‎شوكر بە حوكمی حەشدی شەعبی دەخوازێ
‎عەلی كەریمی نووسەر بەڕیشە دەڵێ
‎هەڵمەستەوە
‎لەزیندوو بوونەوە پەشیمان دەبیەوە
‎پاش ٢٧ ساڵ
‎ ڕاماڵینی
‎بە فر و سەرما و سۆڵەی زستان
‎تەقینەوەی كانیاوەكان
‎ئاسنگەرێكی وەك كاوەی
‎پێویستە
‎بە ڕاگەیاندنی دەوڵەتداری ڕاستەقینە
‎كۆتایی بە ستەم و حوكمی ئەحزاب
‎لە نەورۆز و بەهاری
‎ئەم ساڵ دا
‎بهێنێ
بەهیوای ئایندەیەكی گەش
براتان
خالید ئاسنگەر
لەندەن، ٤ – ٣ – ٢٠١٨
——————————————–
خوا لێی خۆش بێت مام خدرە سپیلكە، پیاوێكی خێرەومەندی خۆبەخشی قەڵادزێ بووە *
(جووتكانیان و كانیە پیاوان) دوو كانی و حەوز، دوو مزگەوت، دوو گەرەكی ناسراوی قەڵادزێ بوون
كانیە شیخەی: سەرچاوەی ئاوی سازگار، سێبەر و تاتی نوێژان بۆ ژنان