The Nation
دەوڵەت مۆدێرنترین دامەزراوی جیهانی و
هەروەها (نەیشن/ هاووڵاتی / هاونیشتمانی)
ڕۆژانە هەموان باجی بێدەوڵەتی دەدەین هەر لە شوناس و سیستەمی خۆبەڕێوەبردن و ڕاپەڕاندن، سوپا، سكە، پاسۆرت، هەتا كورسی لە نەتەوەیەكگرتووەكان…..هتد
!!وەك نوێژی نیوەڕۆ دیارە كە لە كوردستان م.س حزبەكان لەوێش چەند خزم و دۆستێك تەنها بۆ زیاتر پچڕاندنی پشكی پۆست، دەسەڵات و مادە بۆ گروپی خۆیان بۆ خۆشی ناوی دەوڵەت داری دەبەن
.ئەگینا لە ناوەڕۆكدا هەرچی دەیكەن پێچەوانەی گەیشتن بە دەوڵەتە
هەر كوردێك كە هەڵگری پاسپۆرتی پێشكەوتووترین ووڵاتی دنیا بێ لە كاتی پڕكردنەوەی هەر فۆڕمێك كاتێك كە دەگەنە پرسیاری (نەیشن پێشوو یا بەڕەسەن لە چ نەیشنێكە) زۆر لەشانی قورسە كە ناوی كوردستانی یا كوردی لێقبووڵ ناكرێ لەوەش ناخۆشتر ئەوەیە كە
!!!دەڵێت كورد یا كوردستان نەیشن نیە
خودی خۆم ٢٢ ساڵ بەر لەمڕۆ قبووڵم نەكرد لەوەڵامی ئەو پرسیارە عێراق و ئێران یا ناوێكی تر بە كاربێنن. بۆیە تەنها قبووڵیان بوو كە زمانی دایكیم كوردیە بەڵام نەیشنەكە بە هۆڵندی نووسیبوویان (ئۆنبكند / نەناسراو) هەتا پاش ٥ ساڵ پاسپۆرتی هۆڵندیم وەرگرت ئەوجا كەمێك ئازارەكەی كەمتر بوو كە ڕێگایاندا بڵێم هۆڵندی هەڵگری پاسپۆرتی ئەوروپام بەڵام لە ناخدا زۆر هەست بەكەمایەستی دەكەم
بۆیە تكا لە هەموو ئەوانەی كە دەرك بە پێشێلكرانی مافەكانیان وەیا بەر شاڵاوی بەكۆمەڵ لەناوچوون و هەڵوەرینی زیندەوەرەكان و سروشت دەكەن با خەمی یەكەمیان لێزیاد كردن لە دەوڵەتداری بێت نەك سوكایەتی پێكردنی چونكا زۆر خراتر لە میللەت ئەمڕۆ حكومەت بۆتە قوربانی دەستی پشك پشكێنەی حزب و شەخسەكان
سالاری و مافی تاك بەتاك و هەمومان لە بوونی دەوڵەتی هاووڵاتیاندا بەرجەستە دەبێت، بەبێ بوونی ماڵێك خاوەنی شوناسی نیشتمانی و نێو دەوڵەتی نابین
با هەموومان پێكەوە سەرەتا حكومەت لەدەست حزبەكان ڕزگار بكەین بۆ ئەوەی بتوانین لە ڕێگای دەوڵەتداری دادوەری، ئازادی، خۆبەڕێوەبردن، شوناسی نیشتمانی و نێو نەتەوەیی ………و هەموو خەونەكانی تری تێدا بەدیبێنین
بۆیە ئەمن ئەگەر بە تەنهاش بم دەوڵەتم دەوێ
بۆ ئەوەی كەمتر لەهیچ مرۆڤێك پێم ڕەوا نەبیندرێ.
هەر شاد و شكۆمەندبن
براتان
خالید ئاسنگەر
لەندەن، ٢٨ -٢ -٢٠١٨

Tags: