Universiteit Leiden

به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌و کورته‌ وه‌ڵامه‌ی که‌ به‌ر له‌ دوو ساڵ که وه‌ک تێکستێک له ئایۆفۆنەکەمەوە داومه‌ته‌وه بۆ بابه‌تێکی فه‌لسه‌فی و ڕوحی قوڵ، که هاوڕێیه‌کی ئازیز وه‌ک پرسیار ئاراسته‌ی کردبووم له‌ ئێستادا بڵاوبکه‌مه‌وه به‌ ئامانجی سوود لێوه‌رگرتن و ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و مۆته‌که‌یه‌‌ی که‌ زۆر جار یه‌خه‌ی هێندێک لاوی تازه‌ پێگه‌یشتوو ده‌گرێت

*********************************************

بۆ هاوڕێ دێرینه‌ هه‌ست ناسکه‌که‌م

هیوای تەمەنی درێژ، تەندروستی و شادیتان بۆ دەخوازم. بەڕێزتان بۆ خۆتان ئازادن چۆن بیر دەکەنەوە، چ دەخۆن، چ لەبەر دەکەن، چۆن دەژین …. لەلای من هیچ لە بەها مرۆیی و سۆزی هاو زمانی، هاوشاری، هاوڕێی و برایەتی کەم ناکاتەوە

تۆی هەست ناسک و شاعیر و لاو دڵنیام لە خۆشەویستی و گوڵاو زیاتر مه‌به‌ستان نیه به‌سه‌ر دەور و پشتان دا بپرژێنن، بەڵام بەگوێرەی ئەو پرسیارە کە گومانم نیه لە قوڵای خۆشەویستی بۆ من ئاڕاسته‌ت کردووم و ئەمنیش وه‌ک خۆی لێ‌ی حاڵی دەبم مەبەستان چیە. پێم وایە هێشتا باکگڕاوند کاریگەری ماوە لەسەرتان و لێی دەرباز نەبوون، تۆ ئازادی هیچ لە خۆشه‌ویستیت لای من کەم ناکاتەوە هەتا لێواری ئه‌و سنووره‌ی کە وەک مرۆڤ ڕەوایە بۆت بەڵام کاتێک کەوتیە پشێل کردنی مافی کەسانی دەوروبەر و بەرتەسک کردنەوەی ئازادیەکانیان و دەکەویە فەرزکردنی یەک ئایدیا …. جا ئێستا هەر دەربڕینە ئەگەر فۆرمەڵه‌ت کرد لە ڕێکخست و حزب، هەوڵی پیاده‌کردنی به هێز و دەسەڵات دا، دەچێتە قۆناغی سەپاندن، چەوساندنەوە و دکتاتۆریەت…. هتد

وه‌ک ئه‌من لێ‌ی حاڵی بووم دیکتاتۆریەت لە هەر بەرگ و ناوێک دابێت له‌ بەرامبەریدا کۆمه‌ڵێک مافیان پێشێل ده‌کرێ یا ده‌چه‌وسێنه‌وه. من وەک (مرۆڤێکی کوردی ئیماندار) که لە منداڵیەوە بەخۆبەخش خۆشەویستی خاک، ڕووبەڕوو بوونەوەی ستەمکاران، ووشیارکردنەوەی دەوروبەر، داکۆکی کردن له مافی قوربانیان و خه‌ڵکه‌ تێکڕۆشکێندراوه‌کان، زیندەوەر و ژینگەم کردۆتە بەرنامەی تێکۆشانم. لە ئیمانێکی قوڵی پاک وەک جێگری خوا لەسەر زەوی بۆ بڵاو کردنەوەی خۆشەویستی و بەیەکەوە ژیانی دادوەرانە و یه‌کسان له‌به‌رامبه‌ر یاسا. بێ جیاوازی دین، ڕەنگ، ڕەگەز، ئاییدیا…هتد، ئاوەدان کرنەوە و پاراستنی ژینگە‌م به‌ به‌شێک له‌ عیباده‌ت زانیووه. پێم وابووه که ئەو دکتاتۆرە شۆڤێنستە سەردەستانەی عەرەب، تورک و فارس و ئەوانی تر کە پەنا بۆ بەکارهێنانی پەڕاوە ئاسمانیەکان و ئایینەکان دەبەن بۆ ڕەوایی دان بە داگیرکاری و زەوت کردنی مافی گەل و نەتەوەکانی تر و بەزۆر فه‌رزی دەکەن کە دەبێ خه‌ڵکی تر کۆیلەیان بن، ئەوانە سیاسیەکانن هیچ بڕوایان بە خوا و مافەکانی مرۆڤ نیە. ئه‌وانه زۆر خراترن لە ستالین و هیتلەر… دیکتاتۆرەکانی تر. من زۆر بە توندی دژی ڕێکخستنی حزبەیاتی بە ناوی دینم هەر ئایین و مەزهەبێک بێت جیاوازی نیە هه‌روه‌ها چه‌ندین ساڵه لەگەڵ سەرکردایەتی ڕێکخستنە سیاسیەکانی هەموو پارچەکان قسەم کردووە و زۆر جاریش لە ڕۆژنامە، سایت و ڕاگەیاندنه‌کان بە ڕوونی نووسیومە کە دەبێت بە زانستیانە چەکی ئایین لەدەست دوژمنەکانمان دەربهێنین

لە دوو سەدەی ڕابردوو کەڵە شاعیر و پێشەنگەکانی وەک قانع، مەلای گەورەی کۆیە،حاجی قادر…چەندینی تر ئەو شۆڕشەیان دەست پێکرد بەڵام لەدوای شۆڕشی ۱۷ی ئۆکتۆبەر، کورد ڕێگا چارەیەکی تری هەڵبژارد کەوتە مناقەشەی (مریشک و هێلکەکە) هەتا قۆناغی ڕزگاری گەلان بەو ڕێبازە بەسەر چوو. ئێستا کەوتۆتە سەمای گەمەی دەوڵەتە سەرمایە دار و  کۆمپانیا مۆنپۆلەکان کە لەبەرگی فریشتە خۆیان بۆ خەڵکی سادە و ڕەشوو ڕۆت نیشان دەدەن و لە ناوەڕکدا مامۆستا و پەوەردەکەری ئەو ئەکتەرە دیکتۆرانەی وەک سەدام، ئەتەتۆر، خومەینی، ئوسامە و عەمر و زەیدن. بە بۆچوونی من بە دژایەتی خوا و ئاینەکان، بەتایبەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی باری گەلە چەوساوەکەمان قورستر دەکەین و هەلی زیاتر دەدەین به‌و زاڵم و دیکتاتۆرانه بۆ ئەوەی باشترمان جینۆساید بکەن

به‌ڕای من، ئێمەی کورد لەو پەڕی کۆمەنیست  تا ئەو پەڕی موسڵمان، جو، کریستیان، زەردەشتی، یەزیدی….هتد بە نێر و مێ نابێ چیتر کاتی خۆمان بکوژین، ده‌بێ یەکڕیز و یەک دەنگ بین بۆ دروست کردنی کیانێک کە بتوانین بیکەینە فێرگە و داڵدا بۆ خۆمان و بۆ گە‌ل و نەتەوە و ئاین و ڕەنگە جیاوازە چەوساوەکان دەوروبورمان. هیوایەکی زۆرم لەسەر تاقیکردنەوەی خۆبەڕێوەبردنی ڕۆژئاوا هەڵچنیووە ئەگەر خزمانی باشوری توشی ئەو دەردەیان نەکە‌ن کە زیاتر لە ٥٠ ساڵە هەموو میللەتی کورد پێوەی دەتلێتەوە

گومانم نیه، کوردی سادە و دڵساف؛ دڵی پڕی پاکی، خۆشەویستی و ئیمانی ڕاستەقینەیە، زۆر موسڵمانتر، جولەکەتر، کریستیانیتر….هەر شتێکی ترە…. له‌‌و گه‌له‌ سه‌رده‌ستانه‌ی که‌ له‌ده‌وروبه‌ر حوکم ده‌که‌ن

بۆ بابەتی خوا هەیە یا نیە؟! ئەوە با لێگەڕێین بۆ هەر کەسێک بۆ خۆی با قەناعەتی بێت نە بادە جارێکی دیکە بە دیوێکی دیکە بە نە شارەزایانە خۆمان له‌ هه‌رزه‌کاران بکه‌ینه مامۆستا و باسی پۆست مۆدێرینیان بۆ بکەین بەڵام چاو لەژنی خەڵکی دەوروبەر ببڕین بەزۆر پێیان بە تەلاق بدەین خراتر لەو گەمژانه‌ی هه‌موو شتیان له‌ ده‌وروبه‌ر حه‌رام کردووه و بۆ دامرکاندنەوەی ئارەزووی شەهوەتی خۆیان ڕێگای یاسایی و شه‌رعی داده‌ڕێژن، هه‌ندێک له‌ ترسان و هه‌ندێک له‌ نه‌زانیان پێیان ناڵێن پشتی چاوتان برۆیه!

خوشک و برا ئازیزه‌كان پێویسته‌ پێکه‌وه‌ بیر که‌‌ینه‌وه، کار که‌ین و بژین، یه‌کمان تێر شیعری تەڕ و ناسک بخوێنێتەوە، یه‌ک به‌ ده‌‌نگه پڕ سۆزەکەی بیچڕێ، یه‌ک لەسەر بەرماڵەکە‌ی بەڕوحایه‌نه‌تێکی پاکەوه گوێیان لێگرێ و به‌ ئارامی ئاوێزانی خۆشەویستی و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌رمان بین. وه‌ک ده‌زانن ئێمه‌ی جیلی ئاڵتونی که لە نێو بۆتەی دوکەڵی باروت، کیمیا و زیندان گەشەمان کرد و هەڵنەوەرین، دەبێ ئێستا لە دنیای مۆدێرنی ئەوروپا و سوکولاریزم کە مافی بۆ هەموو تاک و گروپ و ئایینەکانی تێدا به‌رجه‌سته‌ بووه، شتێک کاردانەوەی لەسەرمان دروست کردبێ

دەبێ بمان بوورن کە هەر ئەوەندەم کات هه‌یه‌ وه‌ڵامێکی سه‌رپێ‌ی لە ئایۆفۆنەکەمەوە بۆ چه‌ند بابه‌تێکی فه‌لسه‌فی و ڕوحی قوڵ که‌ به‌چه‌د پرسیارێک ئاراسته‌تان کردووم بنووسم. تکایە وەک ڕەش نووسێک سه‌یری بکه‌ن تا کاتمان بۆ ده‌ڕه‌خسێ به‌ ووردی پێیدا بچینەوە و گفتوگۆی قوڵی لەسەر بکەین و مافی خۆی پێ بدەین. بەڵام دڵنیابە ئەوە مرۆڤەکانن پەنا بۆ هەموو شتێک دەبەن بۆ ڕەوای دان بە ناڕەوایەکانیان، دەنا ئەو خوایەی ئەمن دەیناسم زۆر دادوەرە و هەتا مافی ڕەگەزی مێینەی زۆر زیاتری له‌ نێره‌وه‌زه‌کان دیاری کردووە، بەڵام ئه‌وه‌ نێرەوەزەکانن سوود لە هەست و سۆزی ناسکی ئەوان و فیزیکی خۆیان وەرگرتووە بۆ ئەوەی جوانتر لەبن خۆیان گرمۆڵەیان کەن

زۆرم خۆش دەوێی هاوڕێ دێرینه‌که‌م، چاوت ماچ دەکەم

براتان خالید ئاسنگه‌ر

له‌نده‌ن، 18ی مه‌یی 2016