ئاڵا

به‌ر ئه‌نجامی؛

ناکۆکی و هاوپه‌یمانیه‌کانی هه‌ر دوو به‌ره،

تێبینی و ڕه‌خنه‌ی دۆست و نه‌یاران،

پێشنیار و ڕێنوێنی شاره‌زایان،

ئه‌زموونی خۆبه‌ڕیوه‌بردن و

ناڕه‌زایی خه‌ڵک،

‌به‌هێند وه‌رگیرتنی ئه‌م چه‌ند خاڵه به پێویست ده‌زانین

قۆناغی هه‌نوکه‌یی:

١- ‌به ده‌‌نگه‌وه‌ چوونی به‌ په‌له‌ی داواکارییه ڕه‌واکانی مامۆستا، کارمه‌ند و خه‌ڵکی که‌مده‌رامه‌ت به‌ گوێره‌ی توانا

٢- داڕشتنی یاسایه‌ک بۆ شه‌رعیه‌ت دان به دروستکردنی گروپی خۆبه‌خشی یاسایی له‌ هه‌موو گه‌ڕه‌ک، شار و شارۆچکه‌کان بۆ

پشت ڕاستکردنه‌وه‌ی دادگه‌ری له‌ مامه‌ڵه‌ی فه‌رمانگه‌ حکومیه‌کان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان

 tribunes

٣- هاوکاری باڵه‌کانی یه‌کیه‌تی بکرێ بۆ خۆڕێکخستنه‌وه به‌وویستی خۆیان به له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌رێم

٤ – هه‌ر دوو ده‌سه‌ڵاتی ده‌ست ڕۆیشتوو به‌سه‌ر حکومه‌ت له‌ ئێستادا به‌رپرسیار بکرێت له پاراستنی موڵکی گشتی، خه‌زێنه، پێشمه‌رگه، ئاسایش، هێزه‌کانی ناوخۆ، په‌یوه‌ندیه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کان به‌ ئامانجی به‌رده‌وامی دان به‌خۆبه‌ڕێوه‌بردن.  

٥ – پێداچوونه‌وه‌ به‌ هه‌موو دۆسیه‌ شکست خواردووه‌کان و کاراکردنی چاودێریکردن و لێپرسینه‌وه

٦- دیاریکردنی کاتی هه‌ڵبژاردنی به‌ په‌له بۆ داڕشتنه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری دامه‌زراوه‌کانی یاسا دانان، به‌ڕێوه‌بردن، دادوه‌ری و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

٧- به‌شداری پێکردنی کرداری ڕێکخراو و دامه‌زراوه‌ شارستانیه‌ سه‌ربه‌خۆکان به‌خۆبه‌خش له‌ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان، به‌ڕێوه‌بردن و چاودێری

قۆناغی درێژخایه‌ن:

٨- داڕشتنی یه‌ک جه‌مسه‌ری له‌ سیاسه‌تی گشتی هه‌رێم و ستراتیجی ئاسایشتی (نیشتمان، ئابووری، مرۆیی و دیپلۆماتی) له باشوور و (نه‌ته‌وه‌یی) له‌ سه‌رتاسه‌ری ووڵات.

٩- ناوه‌ڕۆکی هه‌موو هاوپه‌یمانی و دانوستانه فه‌رمی و نافه‌رمیه‌کانی (حزبی، ئیداری و دارایی)یه‌کانی نێو خۆیی و ده‌ره‌کیه‌کان بکرێته بنه‌مای هاوپه‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ داڕشتنی ده‌ستوور

١٠- داڕشتنه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ‌ی یاسایی حزب، ڕێکخراوی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، شارستانی و هه‌روه‌ها گروپ و کۆمپانیا (حکومی و ناحکومی) یه خێره‌وه‌ندیه‌کان و به‌ موڵکی گشتی کردنی سامانی مادی و مه‌‌عنه‌ویان.

١١- داڕشتنه‌وه‌ی یاسای کاری سه‌ربه‌خۆ، کۆمپانیا و گروپه‌ قازانجیه‌کان، وه‌به‌رهێنان باج ، گومرگ و داهات و سه‌رفیات

١٢- به‌ نیشتمان کردنی هێزی چه‌کدار و خه‌زێنه‌ی ووڵات

١٣- وه‌گه‌ڕخستنی سیسته‌می (ژماره‌ی نیشتمانی دڵنیایی) و سیسته‌می بانکی

١٤- په‌ره‌پێدان به‌به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌، فێرکردن و ڕاهێانن و پێداچوونه‌وه له‌ بڕوانامه‌ و سیسته‌می خوێندنی ناحکومیه‌کان

١٥- داڕشتنی یاسایی کاری خۆبه‌خش و ڕاهێنانی هاووڵاتیان له‌ داوای ماف، به‌جێهێنانی ئه‌رک، هه‌ستی به‌رپرسیاری گشتی و دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی.

به‌ هیوای ئایینده‌یه‌کی شاد له‌ کوردستانێکی شکۆمه‌ند

خالید ئاسنگه‌ر         

له‌نده‌ن، ٢٠ – ١٢–٢٠١٧