نامرێ

 

زستان چه‌نده سه‌خت و سارد بێ
به‌فر، شه‌خته، ته‌م و لێڵ بێ
له‌ مێخ نایه‌م
له‌ نه‌ورۆز دا
له‌گه‌ڵ گاڵه‌‌ی گه‌واڵه‌ هه‌ورێ
گرمه‌ و بریسکه‌ی هه‌وره‌ تریشقه‌
وه‌ک دومه‌ڵان ئه‌رز ده‌دڕم
چه‌تر ئاسا
به‌ڕووی ته‌رزه و ڕێژنه‌ی‌ به‌خوڕ
ده‌وه‌ستمه‌وه
دوای ده‌رکه‌وتنی خۆر
به‌ره‌ و ڕوناکی باڵ ده‌گرم
تیشکی هه‌تاو نا‌م پڕوکێنێ
وه‌ک کۆلکه‌زیڕینه
ده‌م نه‌خشێنێ‌
له‌ بزووتنه‌وه
نام سره‌وێنێ