به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆ بوون

بەداخەوە بەرەی ڕۆژ هەڵات و ڕۆژئاوا لەبەرگی چەپ و ڕاست ئاڵوگۆڕیان بە دۆزی كورد كردووە بەرامبەر بە نەوت و غاز لە چەند كات و سەردەمی جیاوازدا
ئێستا جگە لە ٤ داگیركەرە سەرەكیەكە وەك سەربار (داعش و حەشدی شەعبی) یان بۆ زیاد كردووین
ئەمریكا ، بەریتانیا، فەرەنسا و ڕوسیا بەدوای دابەشكردنەوە پشكەكانیان لە ناوچەكەدا
جاڕنامەی جیهانی بۆ مافەكانی مرۆڤ نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش گەمەی پێدەكەن بەگوێرەی بەرژەوەندی  ٥  + ١
خەڵكی كوردستانی جینۆساید كراو، نەوت و غازەكەی دەبەن، ژینگەكەی ئاڵودە دەكەن، برسی دەكەن، شەڕی ئەم و ئەوی پێدەكەن و دەستی لەپشت دەدەن بەڵام دەڵێن جارێ نابێ باسی مافی خۆی بە ئاشتی بكا
كەواتە ئەگەر كاتی بۆ دیاری نەكەن ، پێویستە سەرانی كورد بەپێی وویستی میللەتی خۆیان بیر كەنەوە و بڕیاردەن. ئەگینا لەگەمەی پاشكۆیی زیاتریان پێ ڕەوا نازانن
ئەوەش تەنها بە یەكگرتوویی نێوخۆ و پشت كردنە كورسی و پۆستەكانی (بەغدا، تاران، شام و ئەنقەرە) دەبێت
جگە لەسەربەخۆیی هیچ بەدیلێكی تر بۆ ژیان نەماوە لە دنیا شیعە و سونەگەرادا