پڕۆتێستی کوشتنی کوردانی کۆڵبه‌ر

 

 

كاتژمێر ١ تا ٣ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە ١١ی سەپتێمبەر ٢٠١٧ لە بەردەم باڵوێزخانی ئێران لە لەندەن بەشداریمان كرد لە گردبوونەوەیەكی شارستانیانە بۆ داكۆكیكی كردن لە كۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات. شایەنی باسە بەدەیان كوڕ و كچی لاوی هەر چوار پارچە بەبێ جیاوازی وەك چالاكوانی مافی مرۆڤ بە دنیایان ڕاگەیاند كە ئەو كۆڵبەران قاچاخچی نین، تیرۆریست نین بەڵكو كارگەرن بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان بەشەو و ڕۆژ، زستان و هاوین وە كێو و بەندەنەكان كەوتوون. پێویستە سەندیكای كۆڵبەرانیان بۆ دامەزرێ و بیمەی بێكاری، ژیان، تەندروستیان بۆ دابینبكرێت هەتا كاریان بۆ دەدۆزرێتەوە. بەهیوای یەكڕیزی نێو ماڵی كوردی بۆ چاكتر داكۆكی كڕدن لە ماف خورا و زوڵم لێكراوان
هەر شاد و شكۆمەند بن
براتان
خالید ئاسنگەر

Tags: