24 - 04 - 2017

 

ساڵڕۆژی ٢٤ / ٤ بەبەشداری نوێنەری گەلانی جینۆساید كراوی جولەكە، ئەرمەنی، كۆنگۆ، بۆرمە، قەرەجەكانی به‌ریتانیا و ژمارەیەكی دیار لە چالاكوانانی شارستانی كوردی هەر چوار پارچە و لە بری وەزیری شەهیدان، بەڕێز كاك كاروان شەهید جەمال تاهیر / بەرپرسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە هۆڵی بۆنه‌کانی ئۆفیسی فیدڕاسێۆنی ئاشتی له لەندەن بەڕێوە چوو

 

لەبری كەس و كاری شەهیدانی قەڵادزێ و جینۆساید كراوانی كوردستان له‌ پێشوازی و خزمه‌تی یەكە بە یەكەی ئەو بەڕێزانە دابووم كە كار و خوێندنیان بەجێهێشت بوو بەشداریان كرد. زۆر سوپاسیان ده‌که‌م چونکا جارێكی تر هیوایەكی تریان بە كاری شارستانی و مرۆڤ دۆستی لە دەرەوەی بازنە و تۆڕەكانی پارتە سیاسیەكان بەخشی. جێگای خۆیەتی كە سوپاسی تایبەتی كاك كامەران نەورۆز بكەم كە چەندین، كیلۆمەتری بە نەخۆشی بڕی بوو و لە نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی قه‌ڵادزێ و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌موو جینۆسایدكراوانی كوردستان داوای كاری هەڕەوەزی گەلانی جینۆساید كراوی كرد بۆ ڕاگرتنی جینۆساید و به‌سزا گه‌یاندنی تاوان باران

 

بەداخەوە ه‌‌ر دوو که‌ناڵی تەلەفزێۆنی (ڕوداو و ئێن ئاڕ تی) كە بە خوێنی شەهیدان و نەوتی كوڕدستان كاردەكەن و ڕۆژانەش پڕوپاگەندەی بێلایەنی و خەباتی شارستانی دەكەن بەڵام ئامادە نەبوون یادەكە بگوازنەوە ، لەگەڵ ئەوەی كە لە چەندین لاوە وادەیان لێوەرگیرا بوو

 

هەڵبەتە هیچ گله‌یی و گازنده‌مان له‌ هیچ کام له‌ که‌ناڵی تەلەفزێۆنی حزبەكان نیە چونكا خۆیان بە موڵكی میللەت و كەس و كاری شەهیدان نازانن. تایبه‌تن به‌ به‌رنامه‌ی حزبه‌که‌ی خۆیان که‌ دڵیان پێ خۆشه‌
هیوادارین بتوانین لەئاییندە، كاری هەرەوەزی گەلان  لەسەر خاكە سوتماككراوەكەمان و لەنێو قوربانیان و ڕزگاربوان لە جینۆساید لە كوردستان سازدەین

 

لەگەڵ ڕێز و سڵاوی براتان
خالید ئاسنگەر
لەندەن، ٢٠ / ٤ /  ٢٠١٧