کرکوک
خه‌ڵکی مرۆڤ دۆست و ووڵات پارێزی کوردستان، تاکە هیوای پێکه‌وه‌گرێدانی جه‌مسه‌ره‌ لێکترازاوه‌کانی گه‌ل و ووڵاته‌که‌مان خۆنەویستی پێشمەرگە، گه‌ریلا و شه‌ڕڤانه. تێکه‌ڵ بوونی خوێنی ئاڵی شەهیدە نه‌مره‌کانمانه، که مژده‌ی ده‌ری ده‌رباز بوونه له هه‌ڵدێر، مه‌ترسی و ته‌نگه‌ژه و وه‌ ده‌رکه‌وتنی گزنگی چاره‌نووسی گه‌ل و ووڵاته‌که‌مان
وه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن؛ سه‌ره‌ڕای نا ته‌بایی سیاسی، پاوه‌نکاری ئابووری، نا دادوه‌ری له‌به‌ڕێوه‌بردن، بێدادی خه‌ڵک له نه‌بوونی موچه، په‌کخستنی په‌رلمان و غیابی ئۆپسێۆن، خوشک و برا پێشمەرگە‌کانمان وه‌ک سومبولی به‌رگری و یه‌کڕیزی نێو ماڵی کورد به‌ پێوه گیان ده‌به‌خشن. هه‌ر بۆیه‌ گه‌ریلای له‌ قه‌ندیله‌وه‌ گه‌یشته حه‌مرین و مه‌خمور، شه‌رڤان بۆ شه‌نگال و هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ ده‌شتی موسڵ و شوێنه‌کانی تری باشووری کوردستان
به‌ڕێزان پێشمەرگە  خوێن و گیان دەبەخشێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش به‌شێک له‌و خۆنه‌ویستی و سه‌روه‌ریه‌ مێژووییه‌مان پێبڕێ، پێویسته هه‌موو جیاوازی بیر و ڕاو، ئینتمایی سیاسی و ڕەگەز و ئایین وه‌لانێن و وه‌ک خه‌ڵکی که‌رکوک به‌سکی برسی و به‌ پێخواسی بڕژێینه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پلان و به‌رنامه‌ی داگیرکه‌ران  و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی نێو ده‌وڵه‌تی داعش
تکا له‌ کوردانی دیاسپۆڕا ده‌که‌ین که‌ له‌ هه‌موو شار و گوندێک سه‌رپێکه‌وه‌نێن و هه‌ڵمه‌تی پشتیوانی له‌ شه‌هیدان و ووڵات پارێزان ڕابگه‌یه‌نن
سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ میلله‌تی کورده
براتان
خالید ئاسنگه‌ر
له‌نده‌ن. ٢١ ئۆکتۆبه‌ری ٢٠١٦

Tags: