IMG_3686

 

INTERNATIONAL LEADERSHIP CONFERENCE

LONDON, UNITED KINGDOM / 7-9 SEPTEMBER 2016

بەیانی هه‌ینی ۹ سەپتێمبەر ۲٠۱٦ شانازی به‌شداری کردن له به‌رنامه‌کانی ڕۆژی سێهەم کۆنفڕانسی ڕێبەرایەتی نێودەوڵەتی ۲٠۱٦ کە فیدراسێۆنی ئاشتی جیهانی لە لەندەن ڕێکیخست بوو بۆ ڕێبەرانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی له‌ له‌نده‌ن پێبڕا

شایەنی باسە بەشی یەکەمی پانێڵه‌که لەلایەن بەڕێزان (هێنری هاندسچین، هاری بێنسۆن، مادام ئینگە بیتە، باڕۆن ڕایندەر، مادام ئۆلیڤیا ئاگایەڤا و ئەنتۆنی ڕینەرد) بەڕێوەبرا

خێزان، ئاشتی و بەردەوامی پەرەسەندن بابه‌تی ئاخاوتن و تێڕامانی هەموو پێشکه‌شکاره‌کان بوو

کاریگه‌ری خێزانی تەندروست ڕاستەوخۆ لەسەر کۆمەڵگا، ئاشتی و بەردەوامبوونی پەرەسەندن

ڕۆڵی دایک لە خێزان

یەکتر تەواوکردنی ژنان و پیاوان

کۆمەڵێک بابەتی تری کۆمەڵایەتی و زانستی، جێگای پرسیار و مشتومڕی بەشداربوان بوو

کاریگەری سیاسەت، دەسەڵاتی بەڕێوەبردن، ئایین، پەروەردە و خوێندن لەسەر خێزان و کۆمەڵگا سه‌رنجی ئاماده‌بوانی ووروژاند

بەشی دووەمی پانێڵی ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێزان (مادام کاڕۆلین هانسچین، مادام ئالەنکا جێراج، مادام دیلارا جابڕایلۆڤە، دکتۆر تۆماس واڵش، مادام کسەینیا سڤەتلۆڤا و مادەم فلۆرا بڕۆڤینا) بەڕێوەچوو

ڕۆڵی ژنان لە ڕێبەرایەتی و ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی بە تایبەت توندڕەوانی ئاینی و مەزهەبی، زۆر به‌زانستیانه‌وه و پێگه‌یشتوانه‌ تیشکی خرایه‌ سه‌ر و مشتومڕێکی زۆری له‌سه‌ر کرا

لەم به‌شه‌دا ڕوونکردنەوە و کۆمێنتم هەبوو، دەربارەی ئەو پێشەنگیەی ژنان و کچانی کورد کردوویانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوان شان بە شانی پیاوان لە ڕیزەکانی پێشەوە. پێویستە شانازیان پێوە بکرێت و زیاتر پشتیوانیان لێبکرێت. هەروەها تیشکم خستە سەر (هوشیاری وەک هێز) زیاتر لە پیاوان بۆ ژنان، چونکا یەکەم مامۆستای کوڕان و کچان کە سبەینێ ده‌بنه‌ ڕابەری کۆمەڵگا دایکە . سەرە ڕای ئەوەش خوا بەهەشتی خستۆتە ژێر پێی دایکان.  نابێت ڕەگەزی مێینە ڕێگا دەن ئەو مەزنیەی کە خوا پێ ڕەوا بینوون، نێرەوەزەکان لێیان کەم بکەنەوە بە یەکسان کردنیان لەگەڵ خۆیان

ووتەکانم جێگای ڕێز و سەرنجی بەشداربوان بوو بە تایبەت کچە ڕۆژنامە نووس و ئەندامی پەرلمانی ئیسرائیل (کسەینیا سڤەتلۆڤا) کە زۆر بە شانازیەوە باسی شکۆی ژنانی کوردی کرد لە تێکڕۆشکاندنی سام و  هەیبەت دڕندە تووندڕەوەکان . ئه‌و به‌ڕێزه‌ بە پێویستی زانی کە ژنانی کورد زیاتر کۆمەگ بکرێن بۆ بینینی ڕۆڵی زیاتر و  کایگەرتر لە کۆمەڵگادا. باسی هەوڵەکانی پەرلمانی ئیسرائیلی کرد لەو بوارەدا

چەپڵەی گەرم بۆ مه‌زنی ژنانی کورد دوو جار هۆڵی کۆنفڕانسەکەی هەژاند

لە دامێنی پشووی کۆنفڕانسەکەدا بە جیا داوام لە هه‌ریه‌ک له سەرۆکی فیدڕاسێۆنی ئاشتی دکتۆر تۆماس کە لە ئەمریکا هات بوو، نوێنەرانی فیدڕاسێۆنی ئاشتی له ڕوسیا به‌ڕێز دیمیتری سامکۆ، له کازاخستان خاتو ئۆلیڤیا، له ئیسرائیل خاتو کسه‌ینیا و چەند کەسایەتیەکی تری بەریتانیا کرد کە کار بکه‌ین بۆ پێکهێنانی فیدڕاسێۆنێکی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێناو ڕاگرتنی پەلاماره‌کانی هەر دوو دەوڵەتی تورکیا و سوریا بۆ سەر خەڵکی سڤیلی کورد لە ناوچەکە و دەست پێکردنی دیالۆگ و دانوستان بۆ بەرقەرار کردنی ئاشتی لە ناوچەکە

بەهیوای خێزانی تەندروست، کۆمەڵگای تەندروست و ئاشتی و بەردەوامی لە پەرەسەندن بۆ خەڵکی کوردستان

هەر شاد و شکۆداربن

براتان

خالید ئاسنگەر

 

Tags: