ئه‌نجامه‌کانی ڕیفڕاندۆم کاردانه‌وه‌ی جوداخوازی به‌ریتانیا

ئاکامه  چاوه‌روان کراوه‌کان له‌ ناو به‌ریتانیا،‌ یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و جیهان؛

به‌ بۆچوونی من په‌ره‌ سه‌ندی ڕاسیزم به‌ ناوی نیشتیمان په‌روه‌ری، جێگا ته‌نگ ده‌کات به‌ خه‌ڵکی ئاواره‌ ، سیسته‌می په‌نابه‌ری زیاتر سه‌خت ده‌کات. خه‌ڵکی ڕه‌ش، ڕووت و کرێکار بیانیه‌کان به‌ر له‌سه‌رمایه‌داره‌کان قوربانی یه‌که‌م ده‌بن

بۆ ماوه‌یه‌ک نرخی دراوی به‌ریتانی داده‌به‌زێت، هێزی کڕینی که‌م ده‌بێت. له‌نده‌ن وه‌ک ناوه‌ندی بازرگانی ئه‌وروپا کاردانه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ له‌ دابه‌زینی نرخی خانوو به‌ره‌ و کرێ‌ی خانو

یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا به‌ره‌ و لاوازی ده‌ڕوا و دراوی یورۆ له‌به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ داکشان دا ده‌بێت.  ووڵاته‌ ئه‌وروپیه‌ ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن له‌ ڕووی گه‌شه‌کردنی ئابووری. زه‌مینه‌ له‌ بارتر ده‌بێت بۆ تاکڕه‌و و ملهۆڕه‌کانی تورکیا.

ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند ململانێ زیاتر ده‌بێت له‌سه‌ر پشکه‌کان، به‌ تایبه‌ت له‌ نێوان  به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا سه‌رباری ململانێ‌ی ئه‌مریکا و ڕووسیا.  بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک فشار له‌سه‌ر ئێران که‌متر ده‌بێته‌وه

ئه‌مریکا به پاشکۆبوونی زیاتری به‌ریتانیا به‌رنده‌یه‌ی یه‌که‌می له‌ بردنه‌وه‌ی گره‌وی ئابووری له‌ یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا و دابه‌شکردنه‌وه‌ی دنیا سه‌ر له‌نوێ. که‌لوپه‌لی چاینی (صینی) بره‌وی زیاتر په‌یدا ده‌کات له‌ بازاڕه‌کانی ئه‌وروپا

له‌ ئایینده‌‌یه‌کی نزیکدا، سکۆتله‌ندی و ئیرله‌ندیه‌کان جوداخوازی له‌به‌رگی نیشتمان په‌روه‌ری سه‌رده‌میانه‌ په‌ره‌ پێده‌ده‌ن. ده‌نگی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆ بوون ڕه‌واج زیاتر په‌یدا ده‌کات

به‌و هیوایه‌یی خه‌ڵکی کوردی دانیشتووی به‌ریتانیا، ده‌مه‌زه‌ردی هه‌ستی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بکه‌نه‌وه و زیاتر یه‌کگرتووبن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و گۆڕانکاریه‌ چاوه‌روانکراوانه‌ی که ‌به‌سه‌ر ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی به‌ریتانیادا دێت سوودی لیوه‌رگرن له‌بری زیانه چاوه‌روانکراوه‌کان. ئه‌و دروشمانه‌ی که زۆرینه‌ی به‌ریتانیه‌کان له‌ به‌رگی مۆدێرنه‌دا ڕه‌واییان پێدا ‌بۆ ووڵاته‌که‌یان، به‌ڕه‌وای خۆیان و دانیشتوانی کوردستان بزانن

به‌ هیوای ئایینده‌یه‌کی گه‌شتر بۆ خه‌ڵکی کوردستان له‌ خوا داواکارم پارێزراوبن له‌ کاردانه‌وه‌ی له‌و ڕۆژ ره‌شانه‌ی که‌‌ ئه‌وروپا پێیدا گوزه‌ر ده‌کات

هه‌ر شاد و شکۆدار بن

براتان

خالید ئاسنگه‌ر

له‌نده‌ن، ٢٤ جون ٢٠١٦