unite-28

بۆ سه‌رۆکی حزب و ڕێکخراوه‌ سیاسیه‌کانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان
سڵاوی یه‌کبوون و خۆیبوونتان لێ بێت
جێگای خۆشحاڵیه‌ که‌ ماوه‌یه‌که‌ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان چاوپۆشیان کردووه له‌وه‌نده‌ گزنگه‌ی که له‌ باشوور و ڕۆژئاوا به‌ر گوڵاڵه‌ سووره‌کانمان که‌وتووه، که هه‌ر‌ چڵه‌ی به‌خوێنی ده‌یان شه‌هید خه‌مڵیووه، به‌ڵام ده‌بێ بزانین که هێشتا هه‌ور سه‌رمانی به‌ر نه‌داوه
شاراوه‌ نیه له‌ به‌ڕێزتان که؛
مه‌مله‌که‌ته‌که‌ی مه‌لیک مه‌حمود له‌ سلێمانی که‌ تورک پشتیوانی لێده‌کرد ئینگلیز ڕوخاندی (١ *
 کۆماره‌که‌ی قازی محه‌مه‌د هاوپه‌یمانی ئازه‌ربایجان و شوره‌وی، ڕوسیای ئێستا مامه‌ڵه‌ی‌ به‌‌ نه‌وت و گاز پێکرد (٢ *
شۆڕشه‌‌که‌ی ئه‌یلول به‌ چاو لێ پۆشینی ئه‌مریکا، حه‌مه‌ ڕه‌زا شای ئێران به‌ چه‌ند جه‌‌زیره‌یه‌کی نه‌وتی که‌نداوی گۆڕیه‌وه له *
ڕێکه‌وتنه‌ شومه‌که‌ی جه‌زائیر ( ٣
هه‌روه‌ها ده‌زانن که؛
  هاوپیمانی (تورکیا، گروپه‌ توندڕه‌وه‌کان، سعودیه‌ و خه‌لیج)، له‌ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان شاراوه‌ نیه (٤ *
 ڕێکه‌وتنی ڕوسیا و تورکیا به‌ نێوه‌نگیری ئێران چاوه‌روان کراوه (٥) *
ڕێکه‌وتنی سوریا، ئێران، تورکیا به‌ نێوه‌نگیری جه‌زائیر له‌به‌ر ده‌ست دایه‌وه و کاری له‌سه‌ر ده‌کرێ (٦ *
به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی، پڕۆژه‌ نه‌وتیه‌کان له‌سه‌روی هه‌موو شتێکه‌ بۆ ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌کان *
له‌گه‌ڵ ڕێزمان بۆ هه‌موو لایه‌ک له‌و نێوه‌نده‌ دا ئێمه‌ ته‌نها ئه‌قڵیه‌تی یه‌کتر قبووڵکردنی سه‌رکردایه‌تی سیاسی حزبه‌ کوردستانیه‌کانه به‌ غائیب ده‌بینین‌. پێویسته بوێرانه شانی وه به‌رده‌ن و که‌س خۆیی لێ ده‌ر نه‌بات و نه‌یخاته‌ سه‌ر شانی ئه‌ویتر چونکا هه‌ر یه‌ک به‌ ڕێژه‌یه‌ک ‌ له‌شه‌ڕ و خێری ئه‌م ووڵاته‌دا به‌شداره
میلله‌تی جینۆساید کراو و ماڵوێرانی کورد گومانی تێدا نیه‌ سه‌رکرده‌ی حزبه‌کان به‌شێکن له‌‌ ئێمه، مه‌سیری هه‌موانیشمان پێکه‌وه‌ گرێدراوه‌. بۆیه‌ ده‌بێ به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆمانی بزانێن که‌ به‌و په‌ڕی ڕێزه‌وه پێیان بڵێین خاڵی هاوبه‌شتان زۆر زیاتره‌ له‌ جیاوازیه‌کانتان بۆیه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیشتان ڕێگاتان پێنادات یه‌کگرن پێویست ناکات دووژمنایه‌تی یه‌کتر بکه‌ن یا ببنه‌ ده‌سگره‌ی داگیرکه‌ران. تکایه تا توشی نسکۆ و سه‌ر شۆڕی زیاتر نه‌بووین پێویسته‌ وه‌ زمان بێین هه‌ڵوێستمان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو غروری و ماف به‌خۆدانه‌ی حزبه‌کان و به‌‌ ده‌نگی زوڵاڵ پێیان بڵێین چیتر به‌رگه‌ی دابه‌ش بوون و ژێر ده‌ستی ناگرین
به‌ هیوای ئایینده‌یه‌کی گه‌ش بۆ خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی کوردستان
براتان
خالید ئاسنگه‌ر
له‌نده‌ن، ١٨ حوزه‌یران ٢٠١٦

———————————————————————————————————————————-
سه‌رچاوه‌ و به‌ڵگه زۆرن به‌ڵام وه‌ک نموونه‌ چه‌ند دانه‌یه‌ک به‌زمانی کوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌خه‌مه‌ به‌رده‌ستان به‌ هیوای سوود لێوه‌رگرتنیان

١- مافه‌کانی ئینگلیز وه‌کو ساچمه‌ بڵاو بوونه‌وه‌

ئه‌م وتاره‌ ده‌رباره‌ی چاوپێکه‌وتنێکی د.که‌مال مه‌زهه‌ر نوسراوه‌ که‌ گۆڤاری لڤین له‌ ژماره‌ی (80)دا له‌گه‌ڵی ساز کردووه‌

http://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=41852&rp=0&act=print&rf=1

 

٢- هۆکاره‌ ناوخۆییه‌کانی دامه‌زران و رووخانی کۆماری کوردستان د . ئازا د تاهیر حیکمه‌ت

http://qadirzada.com/Komarikurdistan.html

٣- اتفاقية الجزائر – بين العراق وإيران بحضور بومدين و صدام
https://www.youtube.com/watch?v=aKyOCN72sAU

٤-١- په‌یوه‌ندی گه‌رمی نیوان تورکیا و داعش

THE WARM RELATIONSHIP BETWEEN TURKEY AND ISIS (CONFIRMED FACTS)
https://www.collective-evolution.com/2015/11/28/the-warm-relationship-

between-turkey-and-isis-confirmed-facts/

٤-٢- شه‌ڕڤانه‌ ئه‌مریکیه‌ بیانیه‌کان، هاوکارانی مادی وپشتیوانانی داعش

American Foreign Fighters, Financiers, and Supporters of ISIS

http://www.counterextremism.com/content/american-foreign-fighters-financiers-and-supporters-isis?gclid=Cj0KEQjwhZm7BRCUyfS6ho2VjOEBEiQAumpGMtzE38_QDDRGNGbRqCoYodJd

_Em2WmEO_Zt5_q3KgTwaAsBN8P8HAQ

٥- چۆن تورکیا و ڕوسیا ده‌ی گونجێن له‌م ڕۆژانه‌دا؟

How are Turkey and Russia getting along these days?
http://www.al-monitor.com/pulse/originals/2016/06/turkey-syria-ankara-backed-groups-lost-turkmen-mountain.html

٦- الحیاة: دمشق تختبر إمكان التعاون مع أنقرة بدعم من طهران لمنع «كردستان سورية»
http://www.alhayat.com/Articles/16162466

 

Tags: