http://youtu.be/y-NpIf2wmDU
په‌یامی ئاشتی سه‌رۆک ئۆجه‌لان هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی شاری که‌رکوک و سه‌رکه‌وتنی کاوه‌ی مه‌زن،  ئاگری نه‌ورۆزی به‌کڵپه‌تر کرد، خه‌بات بۆ نه‌مانی سته‌م و ژێر ده‌ستی جۆشتردا، بڕوا بوون به‌ کوردستان مشت و ماڵکرد و خوێنی نوێ‌ێ له گیانی کوردایه‌تی کرد.
به‌ڕێزان بۆ ئه‌وه‌ی جوانتر شیکاری په‌یامه‌که‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لان بکه‌ین پێویسته ئاوڕێکی سه‌ر پێ‌ی له ڕابردوو بده‌ینه‌وه.
هه‌موومان باش ده‌زانین که کورد هه‌رگیز ئاشقی چه‌ک نه‌بوه و نیه، ئاره‌زووی له‌شکرکێشی و داگیر کردنی خاکی ئه‌م و ئه‌ویشی قه‌ت نه‌کردووه‌ و پێم وانیه‌ له‌ ئاینده‌ش بیکات. هه‌میشه‌ پێکه‌وه ژیان و وێک هه‌ڵکردنی له‌پێش دژایه‌تی و توند و تیژی له‌گه‌ڵ گه‌لانی ده‌وربه‌ر هه‌ڵبژاردووه. ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆکارێک که‌ نه‌ژاد په‌رستانی عه‌ره‌ب، تورک و فارس له‌ نێو له‌شکر کێشیه‌کانیان بۆ سه‌ریه‌کتری  کوردستان له‌ نێو خۆ بگرن و بیکه‌ن به به‌شێک له‌شه‌ڕگه‌ و بنگه‌‌ی سه‌ربازی خۆیان.  له‌ مێژووی کۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ زۆر جار کورد سووته‌مه‌نی واده‌ی به‌ درۆی ئه‌و ئیمپڕاتۆڕ و ده‌وڵه‌تانه‌ی ده‌وروبه‌ر بووه. دوور نه‌ڕۆین له‌‌دوای کۆتایی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م که‌ به‌ دۆڕانی ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانی و ئه‌ڵمانیا و هاوپه‌یمانه‌‌کانی ته‌واو بوو. ئه‌و کات تورکه‌کان وێڕای ئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕ دۆڕا بوون به‌ڵام به‌شی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی کوردی دڵساف و ساویلکه‌یان پێ‌ مابوو. که‌مال ئه‌ته‌ تورک توانی به‌ پشتیوانی سه‌رکرده‌ و هۆزه‌کانی کورد سوپا و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ئێستای تورکیا دابمه‌زرێنێت.
http://www.bbc.co.uk/history/historic_figures/ataturk_kemal.shtml
زۆر جار کورد تووشی په‌لاماری نابه‌جێ‌ی ئه‌وانه‌ بۆته‌وه که‌ چاکه‌ی له‌گه‌ڵ کردوون و ده‌سته‌باری له‌گه‌ڵ گرتوون. له‌ دوای چه‌ند ساڵێکی که‌م له‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی تورکیا، چه‌ندین سه‌رکرده‌ی وه‌ک شێخ سه‌عید‌ی پیران و شێخ ڕه‌زا و سه‌دان قاره‌مانی تری به‌تاوانی جودا خوازی له‌سێداره‌دران یان به‌ده‌یان ساڵ له‌زیندانه‌کان خزێندران. تا ئێستا له ‌ده‌ستوری تورکیادا جگه‌ له‌گه‌لی تورک هیچ گه‌لی تر بوونی نیه. بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین حزب و سازی کوردی به‌نهێنی له‌ تورکیا و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بوونیان هه‌بوو، زۆر به‌به‌رنامه له‌لایه‌ن نه‌ژاد په‌رستانی تورک کار له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی زمان، کلتور، مێژوو، خاک و هه‌تا ئاینه‌کانی که‌ کورد بڕوای پێ هه‌بوون ده‌کرا. ئه‌م زوڵم و سته‌مه‌ گه‌یشته‌ ڕاده‌یه‌ک که‌ له‌هه‌شتاکان که‌ سه‌ر هه‌ڵداوانی پارتی کرێکارانی کوردستان شۆڕشی چه‌کداری ڕابگه‌یه‌نن. نکۆڵی کردن له‌ کورد له‌ تورکیا به‌ دروشمی یه‌ک میلله‌تی کورد و یه‌ک ووڵاتی کوردستان له‌ژێر فه‌لسه‌فه‌ی ئاپۆدا به‌ توندی وه‌ڵام درایه‌وه
http://en.wikipedia.org/wiki/Kurdistan_Workers%27_Party
http://en.wikipedia.org/wiki/Kurdistan_Workers%27_Party#History
دوای چه‌ندین ساڵ له‌ خه‌بات و تێکۆشانی نموونه‌ی و داهێنانی نوێ له‌ فیداکاری که‌ به‌خوێنی هه‌زاران لاوی قاره‌مانی کچ و کوڕانی کورد تۆمار کرا.  هه‌ندێک له سیاسه‌ت مه‌دار و ئابووری ناسی له‌ ده‌سه‌ڵاتی تورکیا گه‌یشتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که‌ بۆ دابین کردنی ئاسایش بۆ  پڕۆژه‌‌ی ‌ ٢٢ سه‌دی ئاو له‌سه‌ر خاکی کوردان؛
http://news.bbc.co.uk/1/hi/world/middle_east/288183.stm
http://www.greenprophet.com/2011/06/turkeys-dams-are-violating-human-rights-un-report-says/
ئه‌و کاتی قسه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گه‌یاندنی  نه‌وتی ده‌ریای ڕه‌ش بوو،
http://maps.ihs.com/basin-monitor-ordering-service/europe/black-sea.html
ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌که‌ گۆڕاوه‌ به‌ نه‌وت  غازی که‌رکوک و شوێنه‌کانی تری باشووری کوردستان به‌بازاڕه‌کانی ڕۆژئاوا به‌سه‌ر خاکی باکوری کوردستان ( کوردستانی تورکیا)
http://northerniraq.info/forums/viewtopic.php?t=5889
پێویسته‌ دان به‌ بوونی کورد له‌ تورکیادا بندرێت و ڕاوێژیان له‌گه‌ڵ بکرێت.
 بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌  خوا لێخۆش بوو تۆرگۆت ئۆزال سه‌رۆکی توکیای پێشوو هه‌نگاوی مه‌زنی نا که‌ به‌ مه‌رگی خۆی و زیندانی ده‌یان ساڵی په‌ڕلمان تێران له‌یلا زانا و ئه‌حمه‌د تورک و هاوڕێکانیان ته‌واو بوو.
http://www.sharazurpost.org/ku/news/worldnews/2544-2012-06-17-12-42-05.html
ئێستا که‌ زیندانه‌کانی تورکیا ته‌ژی بوون به‌ هه‌زاران ژن و منداڵی سڤیل و ڕۆژنامه‌ نووس، سه‌رۆک شاره‌وانی و په‌ڕلمانتێر و سیاسه‌ت وانی کورد، له‌ ژێر فشاری یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا قۆناغی نکۆڵی لێکردن له‌ کورد  تێپه‌ڕی. قۆناغی سه‌رگه‌ردانی و سه‌رف کردنی پاره‌یه‌کی زۆر بۆ دروست کردنی پارت و سازی کارتۆنی هاوشێوه‌ی حزبه ‌کارتۆنیه‌ کوردیه‌کانی سه‌رده‌می سه‌دام له‌ عێراق بۆ نکٶڵی کردن بێ به‌ها کردنی ڕۆڵی په‌که‌که و درز تێخستن له‌ نێوان گه‌ل و شۆڕشه‌که‌ی تێپه‌ڕی. بۆیه حکومه‌تی تورکیا به‌ڕێبه‌رایه‌تی عه‌بدولا گول و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان هه‌ر چه‌نده له ژێر فشارێکی زۆری نه‌ژاد په‌رستانی تورکدان به‌ڵام هه‌نگاوی زۆر بوێرانه‌یان ناوه بۆ درێژه‌دان به‌ دیالۆگی کورد و تورک.
پارتی کرێکارانی کوردستان و ڕیبه‌‌‌رایه‌تیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ژێر فشارێکی زۆر نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کان دا بوو. هه‌رچی بوختانی تاوان و توند و تیژیه‌ وه‌پاڵیان ده‌خست بۆ شه‌رعیه‌ت دان به له ناوبردنیان یان لانی که‌م به‌ زیندانی کردنیان. به‌ڵام به‌هۆی کاریزمای سه‌رکرده‌کانی، خۆڕاگری گه‌ریلا و بڕوا به‌خۆ بوون و ڕێکخستنه‌کانی گه‌ل، شه‌ڕخوازانی سوپای تورکیا و ئێران و هاوپه‌یامه‌نه‌کانیان سه‌ریان دای له‌ سه‌هۆڵبه‌ندانه‌کانی دوندی قه‌ندیل. له‌لایه‌کی تره‌وه خوا ده‌رگای له‌ کورد کرده‌وه ، هه‌رێمێکی دیکه‌ی کوردستانی پڕ چاڵی نه‌وت له‌ ڕۆژئاوا که‌وته‌ ژێر ده‌ستی  هێزه‌کانی گه‌ل و میلله‌ت. خۆش به‌ختانه کوردان واخه‌ریکه‌ ده‌رس له‌ درۆکانی حکومه‌تی عێراقی به‌ناو فیدڕاڵی به‌رامبه‌ر به‌ کوردانی باشوور و به‌ڕێوه‌ بردنه‌که‌ی وه‌رده‌گرن و نایانه‌وێت جارێکی تر ببنه‌وه سه‌رباز بۆ دروست کردنه‌وه‌ی تورکیای عه‌زیم یان عێراقی شیعه‌ی عه‌ره‌ب.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ که‌ دنیا توشی نسکۆی ئابووری بووه‌ به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تانی ئه‌مریکا و ئه‌ورپا (خوای مه‌زن ئیعجازی قورئان ده‌سه‌لمێنی که‌ حه‌زره‌تی نوح له‌ ناو که‌شتیه‌که‌دا پاڕایه‌وه، فه‌رمووی ئه‌ی په‌روه‌ردگار دامبه‌زێنه ( له‌ که‌شتی یه‌که )  له‌ جێگایه‌کی به‌ فه‌ڕدا ( که‌ کێوی جوودی‌یه له‌ باکوری کوردستان) وه‌ تۆ (خوایه‌) چاکترینی دابه‌زێنه‌رانی. (١) که‌ به‌چاوی خۆتان ده‌بینن له‌بن هه‌ر به‌ردێکی کانیاوێکی نه‌وت و مه‌عده‌ن هه‌ڵده‌قوڵێ، خوایه‌ زۆر سوپاس گوزارین و زیاترمان به‌سه‌ردا بڕژێنه‌ و لێمان تێک نه‌چێت
ئه‌م خێر و به‌ره‌که‌ته ده‌بێت بگوازرێته‌وه بۆ بازاڕه‌کانی ڕۆژئاوا، کۆمپانیاکان که‌ له‌و شوێنانه‌ی ده‌ری ده‌هێن و که‌پێیدا ده‌گوازنه‌وه  خاکی کوردستانه.
http://www.krg.org/a/d.aspx?s=010000&l=13&a=47003
هاتنه‌دی خه‌ونه‌کانیان به‌بێ دیالۆگی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ و ڕابه‌ری زیندانیکراو ئۆجه‌لان شتێکی مه‌حاڵه بۆیه‌ وا پێویست ده‌کات که گوێ له‌ ووته‌کانی سه‌رکرده‌یه‌کی کاریزما بگرن که زیاتر له‌ ١٤ ساڵه له‌سوچی زیندانه‌وه به‌ ملێۆنان کورد له‌ فه‌رمانی ده‌رناچن. بۆیه له‌ ته‌له‌فزێۆن، ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌کان ناوی به‌ سه‌رکرده‌ی شۆڕش گێر ده‌به‌ن و بۆ جێگیر بوونی ئاسایشی ناوچه‌که‌ له‌زیندان ڕاوێژی پێ ده‌که‌ن
https://www.facebook.com/photo.php?v=365214716931398&  
یه‌که‌م ڕۆژی نه‌ورۆزی ٢٧١٣، زه‌‌نگی گۆڕینی شێوازی خه‌باتی چه‌کداریه بۆ خه‌باتی دیموکڕاتی و دیالۆگ و دانوسان. بێده‌نگ بوونی چه‌که‌کان واتا  ئێشک گرتنی قه‌ڵه‌م و هزره‌کانه‌ بۆ شۆڕشێکی نوێ که‌ به‌چه‌ک ناکرێت. کشانه‌وه‌ی گه‌ریلا بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان به‌واتا پاشه‌ کشه‌ نیه‌ له‌ شۆڕش و خه‌بات به‌ڵکو به‌کارنه‌هێنانی چه‌ک له‌و سنورانه‌ی که‌ دیالۆگی له‌گه‌ڵ کورد ده‌کرێت و گوێ‌ له‌ داوا ڕه‌واکانی  ده‌گیرێ. له‌و ئاقارانه‌‌ش که‌‌ چه‌کی به‌رامبه‌ر به‌کار ده‌هێدنرێ  به‌رگری له‌خۆی کردن شه‌رعیه‌ت وه‌ر ده‌گرێته‌وه. بۆ گه‌ریلا له‌ هه‌ر به‌شێکی تر له کوردستان، شوێن جیاوازی نیه که پێویستی به خه‌باتی چه‌کداری بێت.  تاکو ئه‌و ڕۆژه‌ی زه‌مینه‌ی دیالۆگ له‌و به‌شانه‌ دێته‌ دی و گوێ له‌ داواکانی کوردستانیان ده‌گیرێ.
‌ئه‌م قۆناغی ئاڵوگٶڕی شێوازی خه‌بات به ئه‌رکێکی دیرۆکی ده‌زانین که‌ هه‌موولا به‌ هه‌ستیارانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و کار بکه‌ن بۆ به‌‌دی هاتنی ناوه‌ڕۆکی په‌یامه‌‌که. ئه‌و خه‌باته‌ سه‌رده‌میه‌ خۆ له‌گه‌ڵ ڕاهێنانی زۆری پێویسته، به‌ دوور له‌ ده‌مارگیری شۆڕشگێڕی ده‌بێ به پشوو درێژی، بیر تیژی و کارامه‌ی هه‌ڵسو که‌وتی له‌گه‌ڵدا بکرێ.‌
ئه‌و په‌یامه‌ وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌داته‌وه که‌ ده‌یان ووت به‌ڕێز ئاپۆ ده‌بوو رێگاى ماندێلایی هه‌ڵبژێرێ نه‌ک گیڤارایی
http://bit.ly/15FsU8L
به‌ڕێزان ڕووداوه‌کانی دوای باهۆزی جیهانگیری ئه‌وه‌نده به‌ خێرایی ڕه‌وت ده‌که‌ن که‌ کورد نابێت خافڵگیر بێت ئه‌گینا له‌ دنیا دوا ده‌که‌وێت. له‌به‌رامبه‌ره‌که‌ش که‌ تورکیا‌ی ئه‌ندامی په‌یمانی ناتۆیه‌ و ئاره‌زووی بوون به‌ ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا ‌ی هه‌یه، هیوادارین تێکۆشه‌رانی تورکیش بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ره‌وته‌ نوێ‌یه‌ی دنیا دوانه‌که‌ون به‌ زووترین کات برا به‌شی کورد له‌ و ووڵاته‌دا قبووڵ بکه‌ن که‌ له‌ به‌شێک گه‌وره‌ی کوردستان و ئه‌نادۆڵ پێک هاتوه و له‌ ده‌ستوری تورکیا جێگیری بکه‌ن .
ئه‌مه‌ هه‌نگاو‌ی یه‌که‌می سه‌ره‌تای تێکۆشانێکی نوێ‌ی خه‌باته که‌  به‌بێ چه‌ک زۆر به‌ ووریایانه‌ ده‌بێت ببڕدرێت. به‌ هیوای ئه‌وه‌ی ببێته‌ ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ده‌رباز بوونی کورد له‌و ته‌نگه‌ به‌ره‌ی که‌ساڵه‌های ساڵ تێ‌ی که‌وتووه.
نه‌ورۆز،  ڕابوون و وه‌رچه‌رخانی خه‌بات به شێوازی سه‌رده‌میانه له‌ خه‌ڵکی کوردستان پیرۆز بێت.
 خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
له‌نده‌ن، سێ هه‌م ڕۆژی نه‌ورۆزی ٢٧١٣
تێبینی:
[سورة المؤمنون: ئایه‌تی٢٨ – ٢٩]١-
فَإِذَا اسْتَوَيْتَ أَنْتَ وَمَنْ مَعَكَ عَلَى الْفُلْكِ فَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي نَجَّانا مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٢٨) وَقُلْ رَبِّ أَنْزِلْنِي مُنْزَلًا مُبارَكًا وَأَنْتَ خَيْرُ الْمُنْزِلِينَ (٢٩)

Tags: